ئاریەن

ژنە چالاکوانێکى کورد زیندانی کرا

رووناک ئاقایى ژنە چالاکوانى کورد لە شارى مەهابادی رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە دەستگیرکرا و دادگا بڕیارى ٦ مانگ زیندانیکردنى بۆ دەرکرد.

ڕووناک ئاقایی چالاکی مەدەنی و تەمەن ۵٤ ساڵ، دەیەى ٦٠  بە تۆمەتى پەیوەندى لەگەڵ حزبە کوردییەکاندا ٥ ساڵ زیندانیکرابوو.

رووناک ئاقایى ڕێکەوتی ۳ی ڕەزبەر بەتۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە ڕیفڕاندۆمی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە دەستگیرکرابوو و پاش مانەوە و ولێکۆڵینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، لەلایەن دادگاوە بە ۶ مانگ زیندان سزا درابو.

سەرچاوەکانی نزیک لە ڕوناک ئاقایی باس لەوە دەکەن، ناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە قورسی بریندار ببوو. رووناک پێش دەستگیرکردنەکەى نەخۆش بوو، ئێستاش پێویستى بە چارەسەری پزیشکییە.