ئاریەن

سەرهەڵدانی گەلی عەرەب لە ئیران

بۆ رۆژی پێنجەم خۆپیشاندانى هاووڵاتییانى عەرەبی شاری ئەهواز و دەوروبەری دژى حکومەتى ئێران بەردەوامە.

پێنج ڕۆژە هاووڵاتییانى عەرەبی شارەکانى ئەهواز و ئابەدان و خورەمئاباد و حەمیدیە و کورە و عەلوان خۆپیشاندان دژى سیاسەتی ئینکاری نەتەوەی عەرەب ئەنجام ئەدەن.

خۆپیشاندانەکان لە دژی بێ ڕێزی کردن بە نەتەوەیی عەرەب لە تەلەفزیونی فەرمی ئیرانەوە دەستی پێ کرد ، خۆپیشاندەران دروشمى دژى ڕژێمی ئێرانیان دەلینەوە.

باس لەوەش کراوە، خۆپیشاندەران داوایانکردووە منداڵەکانیان بە زمانى عەرەبی بخوێنن و لە دامەزراوە نەوتییەکانى ناوچەکانیان دابمەزرێن کە لە ئێستادا حکومەت لێی قەدەغەکردوون.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندوە کە هیزە ئەمنیەکان و پولیس لە دژی خۆپیشاندەران توندوتیژیان بە کار هیناوە و دەیان برینداری لیکەوەتوە و دەیانی کەسیش دەستبەسەر کراون.