ئاریەن

زیلان ڤەژین: کۆماری ئیسلامی بە سەرکوت و توقاندنی خەڵک هاتە سەرکار

ئەمرۆ ١٢ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی ڕێفراندومی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامییە لە ئێران. کاربەدەستانی ڕژیم لەم ڕۆژەدا بانگەشەی سەقامگیری دەسەڵات و دادپەروەری دەکەن و وەکوو ڕۆژێکی تایبەت ناودێری دەکەن.

زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان “پەژاک” لە بابەتیکدا مێژوویی چڵ ساڵ دەسەڵاتداری سەرکوت و تاوانی کۆماری ئیسلامی دەباتە ژێر پرسیار و دەڵێت: کۆماری ئیسلامی بە سیاسەتی سەرکوت و توقاندن هاتە سەر کار.

هاوسەروکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان “پەژاک” ، “زیلان ڤەژین” لە بابەتێکدا کارنامەی چل ساڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەباتە ژێر پرسیارەوە و دەلێت: لە دوایی چل ساڵ لە ڕێفراندۆمی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویی، کۆمەڵگای ئیران پیویستی بە ڕێفراندۆمێک دەبینێ کە ئەو داواکاریانەی کە وا ساڵی ٥٨ی هەتاویی قورخ کرا، بە دەست بینێتەوە.

زیلان ڤەژین دەستنیشانی کردەوە کە لە ڕێفراندۆمی ساڵی ١٣٥٨ هەتاوی دا گەلانی ئێران ناچار کران لە نێوان خراپ و خراپتر هەڵببژێرن و دەنوسیت: ئەو رێفراندۆمە وەک پەسەند کردنی خومەینی و بە خەیرایی بەریوە چوو ،بە شێوەیەک زۆربەی خەڵک و لە ناویاندا کەسە نزیکەکانی خومەینی-ش زانیاری تەواوەیان سەبارەت بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی نەبوو.

زیلان ڤەژین؛ ئاماژەی بە فەرمانی جیهادی خومەینی لە دژی گەلی کورد کردووە و سەرنجی ڕاکێشاوەتە سەر ،شەڕی ٨ساڵە لە گەڵ ڕژیم بەعسی عێراق،لە سێدارەدانەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاویی، ترور و وکوشتنی بەرهەڵەستکاران لە دەرەوەی وڵات و قەیران و ئاڵوزیەکان لە ئیران و ڕادەگەیەنێ:” تەنیا خاڵی جیاوازی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ رژیمی پێشوو ئەوەیە تا ئیستا چەندین هەڵبژاردنی تەشریفاتی ئەنجام داوە و لە نێویان دا بانگەشە بۆ بەرێوەچونی رێفراندۆمی نادیمۆکراتی ساڵی ٥٨ی هەتاویە، ئەگەر چی ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێران لە سآڵی ٨٨ی هەتاویی ئەو کارتەشی لە دەستیان دەرهێناوە.

“زیلان ڤەژین” هەروەها دوورکەوتنەوە لە دروشمەکانی سەرەتایی کۆماری ئیسلامی و قوڵتر بونەوەی نارەزایەتی و ناکۆکییەکانی نێوان خەڵک و دەسەڵات لە ئێران وەک سەرچاوەی نارەزایەتیەکانی خەڵک لە بەرانبەر دەسەڵاتەوە ناودێر دەکات و سەرهەڵدانەکانی گەڵان لە زستانی ئەمساڵ، تێکوشانی ژنان و ناڕەزایەتی لە بەرانبەر حەجابی زۆرەملێ لە ژێر ناوی کچانی شەقامی ئینقلاب، سەڵمێنەری ئەو راستیەن کە خەڵک خوازیاری نەمانی رژیمن.

هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان “زیلان ڤەژین” ئاماژەی بە دەستوەردانەکانی ڕژیمی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە و قوڵتر کردنی ئاڵوزیەکان لە سوریە، عێراق ویەمەن دەکات ودەنووسێت:بەشێک لە قەیرانە ئابوریەکانی ئێران لەو چوار چێوەیەدا هاتوە ئاراوە و هۆکاریکی دیکەی نارەزایەتیەکانی گەلانی ئێرانە و، ئەگەر ئێران لەو بارەیەوە گۆرانکاری نەکات کۆتایی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئیران نزیکتر دەبێتەوە.

زیلان ڤەژین؛ سێ بژاردە بۆ داهاتویی ئێران دەخاتە ڕوو و و دەڵێت:ئێران یا لە بەرانبەر داخوازی هێزە دەرەکی و جیهانیەکان تەسلیم دەبێت،یا پێداگری لە سەر سیاسەتەکانی ئیستای خوی دەکاتەوە و بەم شێوەیە دەستێوەردانی دەرەکی لە ئێران دیتە ئاراوە.بژاردەی سێهەم گورانکاری بنەڕەتی لە سیاسەتکانی ڕژیم وو گورانکاری دیمۆکراتیکە کە هەرزانتری و ئاسانترین ڕێگا بۆ چارەسەری کێشەکانی ئێرانە.

هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان “زیلان ڤەژین” لە کۆتاتت دا ئاماژە بە هاتنە سەرکاری کابینەی نوی دەوڵەتی ئەمریکا و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی دژ بە ئێران دەکات و دەڵێت: گونجاوترین بژاردە بۆ داهاتووی ئیران گوڕانکاری دیموکراتیکە و ئەگەر داخوازی گەلانی ئێران وڵام بدەریتەوە، ئاشتی و ئارامی لە ئێران سەقامگیر دەبێیت و، بە پێچەوانەوە ئێران بەرەو ئاقارێکی ترسناک دەڕاوت.