ئاریەن

سوپای تورکیا کۆمەڵکوژییەکی دیکەی لە عەفرین ئەنجامدا

سوپای تورکیا لە شارۆچکەی ماباتای عەفرین، کاروانی گەڕانەوە هاوڵاتیانی مەدەنیی تۆپبارانکرد و بەهۆیەوە ٩ هاوڵاتیی شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەکاتێکدا هاوڵاتیان دەگەڕانەوە بۆ گوندی بەدینا-ی سەر بە شارۆچکەی ماباتا لە عەفرین، لەلایەن سوپای تورکیاوە تۆپبارانکران.

سوپای تورکیا لە تۆپبارانەکەدا، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنیی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ٩ هاوڵاتی شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.