ئاریەن

تەرمی شەهید باشور گەیشتەوە هەولێر.. بەوێنە

تەرمی شەهید باشور سۆران گەیشتەوە هەولێر و جەماوەرێكی زۆر پێشوازییان لێكرد.

کەمێک پێش ئێستا، جەماوەرێكی زۆر لە شاری هەولێر، پێشوازییان لە گەڕانەوەی تەرمی شەهید محەمەد هادی، ناسراو بە باشور سۆران كرد.

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە تەرمی شەهید باشور لە ڕۆژئاواوە بەڕێكراوە بۆ هەولێر.

بڕیارە تەرمی شەهید باشور لە گۆڕستانی گوندی ئیسماعیل ئاوا سەر بە هەولێر بە مەراسیمێكی جەماوەریی بەخاكبسپێردرێت.

شەهید محەمەد هادی، ناسراو بە باشور سۆران، لەساڵی ١٩٩٦ لە هەولێر لەدایکبووە، ساڵی ٢٠١٣ بەشداریی ڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە بووە، لە ٢٥-٠١-٢٠١٨ و پێنج ڕۆژ دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا و چەتەکانی بۆ عەفرین، لە شەڕێکدا لە عەفرین شەهیدبووە.