ئاریەن

تره‌مپ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی له‌ كار دوورخسته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری CIAی له‌ شوێنی دانا

دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ڕیكس تیله‌رسن-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی له‌ كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌ و له‌ شوێنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری CIAی ئه‌ركدار كرد.

ده‌گوترا كه‌ ناكۆكی له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڕیكس تیله‌رسن-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌، به‌ڵام زۆر جار ئه‌مه‌ ڕه‌ت ده‌كرایه‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تویته‌ر ڕایگه‌یاند، به‌رپرسیاره‌تی له‌ ڕیكس تیله‌رسن وه‌رگرۆته‌وه‌ و له‌ شوێنی ئه‌و میكه‌ پۆمپۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا – CIA دامه‌زراندووه‌.

تره‌مپ ژنێكی به‌ ناوی گینا هاسپێل بۆ به‌ڕێوه‌بردنی CIA ڕاسپارد، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ جاری یه‌كه‌م كه‌ ژنێك ئه‌و پۆسته‌ وه‌رگرێت.

ده‌رباره‌ی وه‌زیری نوێی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ وتی: میكه‌ پۆمپۆ كاره‌كانی به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌بات.