ئاریەن

هەڵوێستی نەتەوەیی لایەن و ڕێکخراوە سیاسیەکان بۆ عەفرین ڕاگەیاندرا

پلاتفۆرمی هەڵوێستی نەتەوەیی بۆ عەفرین کە بە بەشداربوونی٦٠٠ڕێکخراو، ڕشنبیر و کەسایەتی و نوێنەری حزب بەڕێووەچوو، هەڵوێستی خۆیان لە ١٢ بەنددا ڕاگەیاند.

دوێنێ لە شاری دەنهاخی هۆڵەندا بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و کۆمیتەی پشتگیریکردنی لە عەفرین، پلاتفۆرمێک بە دروشمی هەڵوێستی نەتەوەیی بۆ عەفرین ڕێکخرا وئەنجام نامەیەکی بڵاوکردەوە کە خۆی لە ١٢ خاڵ دا دەبینێتەوە:

١- ناکۆکی ناوخۆیی کوردستان سەنگەرەکانی بەرگری لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد لاوازدەکات و ڕێگا خۆش دەکات بۆ بەرەی دوژمن، ئەوە لەم دواییانەدا لە کەرکوک، خانەقین و شەنگال ڕوویدا، بەڵام یەکگرتنی نەتەوەیی هێرشەکانی دوژمن تێکدەشکێنێت.

٢-دەبێت هاوڵاتیانی کوردی دەرەوەی وڵات خۆیان رێکبخەن و دژی هێرشی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین بوەستنەوە.
٣-دەبێت گرنگی زۆر بدرێت بە ئاگربەستی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریادا، بۆ ئەوەی هێرشەکانی سەر عەفرین بوەستێندرێت.

٤-دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان خاوەنداری بکات لە بڕیارەکەی و لە ڕووی پراتیکەوە ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت.

٥-ئەمریکا، ناتۆ، یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی دژی داعش، دەبێت بە شێوەیەکی چالاک لە سەر پرسی عەفرین بوەستن و هەڵوێست پیشان بدەن لە دژی تورکیادا.

٦-پێویستە ڕوسیا سیاسەتی خۆی لە بارەی عەفریند ابگۆڕێت و ئاسمانی عەفرین بە سەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا دابخات.
٧-پێویستە حکومەتی سوریا لە دژی داگیرکاریی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریادا هەڵوێست پیشان بدات و لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی کانتۆنی عەفرین پەیمان ببەستێت و لەگەڵ خەڵک و هێزەکانی پاراستنی عەفرین بەرگری بکات لە عەفرین.

٨-دەبێت کۆمکاری عەرەبی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و سوریا شەرمەزاربکات و بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە عەفرین لە ڕووی پراکتیکەوە کار بکات.

٩-دەبێت لە دژی شەڕخوازییەکانی تورکیادا هەڵوێستێگی بەهێزی هاوبەش پیشان بدرێت.

 

١٠-نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی کۆمەڵکوژیی حکومەتی تورکیا لە جزیر و شارەکانی باکوری کوردستان بێدەنگی هەڵبژارد، بۆیە دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی عەفرینەوە هەستیاربێت و بە خێراترین کات بڕیاری لە سەر بدات بۆ ئەوەی عەفرین نەبێتە جزیر.

 

١١- عەفرین کوررستانە، پاراستنی عەفرین پاراستنی هەمووی کوردستانە و ئێمە بە هەموو هێزمانەوە پشتگیریی بەرخۆدانی عەفرین دەکەین.

١٢-بانگەوازیی دۆستانی گەلی کورد هەموو هێزە دەیمکراتەکانی جیهان دەکەین، کە بەردەوام بن لەو هەڵوێستەی تا ئێستا پیشانیان داوە، عەفرین پێویستیی بە پشتگیریی هەیە.