ئاریەن

هێرشی ئاسمانیی کرایە سەر شێراوا و چوار هاوڵاتی برینداربوون

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر گوندەکانی سەر بە شێراوا و لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی برینداربوون.

ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی باسووتا، گرزێلێ و زەربای سەر بە شێراوایان لە عەفرین بۆردوومان کرد.

لەئەنجامی بۆردوومانەکەدا، چوار هاوڵاتی برینداربوون، کە ناسنامەیان بەمشێوەیە: محەمەد خەلۆ تەمەن ٢٥ ساڵ، زوهێڕ یوسف ٤٥ ساڵ، ڕیهانا محەمەد، جوما ڕەجەب تەمەن ٢١ ساڵ