ئاریەن

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گۆڕستانی شەهیدانیان بۆردوومان کرد

سوپای تورکیا دەوروبەری مەزارگەی شەهیدانی ئاڤێستا خابووریان لە عەفرین بۆردوومان کرد.

ئەمڕۆ لە ٥٢ یەمین ڕۆژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفریندا، فڕۆکە جەنگییەکان دەوروبەری مەزارگەی شەهیدانی ئاڤێستا خابوریان بۆردوومان کرد، کە تەرمی هەزاران شەهیدی تێدا بە خاک سپێردراوە.

جووڵانەوە و فڕین و سووڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکان بە سەر ئاسمانی ناوەند و دەوروبەری عەفریندا بەردەوامە.