ئاریەن

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری عەفرین بۆردوومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، کە لە بەیانییەوە بە سەر ئاسمانی عەفریندا دەسوڕانەوە دەستیان کرد بە بۆردوومان کردنی دەوروبەری عەفرین.

ئەمڕۆ لە ٥٢ یەمین ڕۆژی هێڕشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفریندا، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە بۆردوومان کردنی گەندەکانی مەرەت و ترندی سەربە ناوەندی عەفرین.