ئاریەن

بە هۆی تەقینەوەی مینەوە پێنج کۆڵبەر کوژران و برینداربوون

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی ۱٨ی ڕەشەمە/٩ی ئادار، لە چیاکانی ناوچەی پیرانشار -ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانى ئێران گروپێک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان خستووەتە بۆسەوە و دەستدڕێژى گولـلەیان لێکردوون

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆڵبەرەکانیش لە تاریکى شەودا بۆ پاراستنى خۆیان بە ناوچەى سنوورى نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستاندا بڵابوونەتەوە و بەو هۆیەوە کەوتنەتە کێڵگەیەکى مینەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئەنجامدا لەو کێڵگە مینەدا، مین بە کۆڵبەرەکاندا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی ئەمیر خان ڕەخیدە خەڵکى گوندى تەرکەس گیانى لە دەستداوە و ٤ کۆڵبەرى تریش بریندار بوون.