ئاریەن

یەپەسە – ژن بە بۆنەی ٨ى ئازار پەیامێکى بڵاوکردەوە

یەپەسە – ژن ڕایگەیاند، بانگ لە هەموو ژنان دەکەن لە ڕۆژی ٨ى ئازاردا لە هەموو شوێنێکدا بڕژێنە سەر شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان و ئاگری بەرخۆدان گوڕتربکەن.

 

کۆردیناسیۆنى گشتیى یەکینەکانى پاراستنى سڤیلى ژنان “یەپەسە – ژن” بە بۆنەى ڕۆژى ٨ى ئازار ڕۆژی جیهانیى ژنانى زەحمەتکێش ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ژن و گەلی کورد ناچارن لەم ساتەوەختەدا خۆبەدەستەوەدان یان بەرخۆدان هەڵبژێرن.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەى یەپەسە – ژندا ئەوەش هاتووە، لەسەر هێڵى ڕێبەرى گەلى کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و بە دروشمی “ڕێبەرى ئازاد، کوردستانى خۆسەر، تورکیاى دیموکراتیک” بەرەو سەرکەوتن دەڕۆن و ئەوەش ڕوونە، کە بەرخۆردانى شارەکان لەو سەرکەوتنەدا جێگایەکى زۆر گرنگى هەیە.

 

کۆردیناسیۆنى یەپەسە – ژن ڕاشیگەیاندووە، دەسەڵات و دەوڵەتى ئاکەپە لە مێژووى خۆید خوێنڕێژییان سەرلەنوێ دووبارە کردەوە و لەو ئۆپراسیۆنەدا، کە لە دەرەوەى پێوەرە مرۆڤایەتییەکانە لە دژى عەفرین، بەردەوامى بە پیلانگێڕیى نێودەوڵەتی دەدات و هاووڵاتیانى مەدەنى کۆمەڵکوژ دەکات.