ئاریەن

بە هۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا ١٣ هاولاتی لە عەفرین گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوەندی شارۆچکەی جندرێس ١٣ هاوڵاتی شەهیدبوون کە سێیانیان منداڵن، ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

ئەمڕۆ لە ٤٥-ەمین ڕۆژی هێرشی دڕندانەی سوپای تورکیادا بۆ سەر عەفرین، ئەو سوپایە کۆمەڵکوژییەکی دیکەی لە شارۆچکەی جندرێس ئەنجامدا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ناوەندی جندرێس چڕکردەوە و بە سەختی بۆردوومانی کرد.

بەپێی دوایین زانیاریەکان، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لە ژێر ڕووخاوییەکاندا ماونەتەوە، هەروەها ١٣ هاوڵاتی شەهیدبوون، کە سێیانیان منداڵن.

ئەگەر هەیە، ژمارەی شەهیدان و برینداران زیاد بکەن.