ئاریەن

سەربازەکانی تورکیا دایکێکیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و شەهیدیان کرد

سوپای تورکیا و چەتەکانی لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر شارۆچکەی شییەی کانتۆنی عەفرین، ژنێکیان شەهید کرد.

بەگوێڕەی ئەو زانیاریانەی لە ناوچەکەوە بە دەست گەیشتوون، سەربازەکانی سوپای تورکیا دوێنێ لە ناوچەی شییە دەستڕێژی گولـلەیان لە دایکێکی تەمەن ٦٠ ساڵ بەناوی زەلوخ محەمەد حەسەن داخلی کردووە و کوشتوویانە.

تەرمی ئەو ژنە لە گۆڕستانی ناوچەکە لە لایەن هاوڵاتیانەوە بە خاک سپێردرا.