ئاریەن

دوای نەشتەرگەری گیراوێکی سیاسی گوازرایەوە بۆ زیندان

لەدرێژەی گوشارەکانی رژێمی ئێران بۆسەر گیراوانی سیاسی، زانرا دوای نەشتەرگەری گیراوێکی سیاسی کورد گوازراوەتەوە بۆ گرتوخانەی ناوەندی ئورمیە.

بە پێی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لە ٢٤مین ساڵی دەستبەسەر کردنیدا، محەمەد نەزەری گیراوی سیاسی کورد، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری زراو، جارێکیتر گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئورمیە، ئەوەش لەکاتێکدایە ناوبراو کۆنترین گیراوی سیاسی ناو گرتوخانەکانی رژێمی ئێرانە و پێشتر لەسەر ئەرکی خۆی بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەی گوازرابوویەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری سنە.

لە لایەکی ترەوە، سۆهەیل عەرەبی گیراوی سیاسی کە بە تۆمەتی بێ ڕیزی بە پیرۆزیەکان، سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، لە دژی گوشار بۆسەر گیراوانی تری سیاسی و ئەشکەنجەدانی هەریەکە لە گۆلرۆخ ئیرائی و ئاتێنا دائێمی، ماوەی ٣٧ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و بنەماڵەکەی لەو بارەوە بە تلەفزیونەکەمانیان راگەیاندووە، باری تەندروستی سۆهەیل تادێت بەرە و خراپی دەڕوات.