ئاریەن

ڤیدیۆ..لە کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتی سێ پۆلیس و ٢بەسیج لە تاران کوژران

لە ئەنجامی دروست بوونی ئاڵۆزی لە گردبونەوەی دەروێشەکانی گوناباد، لە تاران سێ پۆلیس و دوو بەسیج کوژراون و ژمارەیەک لە چالاکوانانانی ئەو تەریقەتە ئایننیە بریندار بوون.

دوێنی ژمارەیەک لە دەروێشەکانی گوناباد لە دژی دەستبەسەر کردنی یەکێک لە ئەندامانی تەریقەتەکە بە ناوی نیعمەت ڕیاحی لە بەردەم بینای کەلانتەری ١٠٢ی تاران گردبوونەوەیەکی ئاشتیانەیان ئەنجامدا.

 

هیزە ئەمنیەکان و پۆلیس گەمارۆی ئەو گردبوونەوەیانەدا و دەستیان بە بێ ڕیزی و لێدان و هەڕەشە کردن لە چالاکوانان کرد کە ژن و منداڵی تیدا بوو.

 

بە پێ ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەولەت دوو ئەندامی دەروێشەکانی گوناباد بە ماشێنەوە هیزە چەکدارەکانی رژێم دەشێلن و بە پێ ڕاگەیاندنی پۆلیسی تاران لە ئەنجامدا سێ پولیس و دوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج کوژراون.

 

دەوترێت کە لە ئەنجامی هێرشی پۆلیس بۆ سەر چالاکوانان ژمارەیەکیان بریندار بوون و زیاتر لە ٣٠کەسیان لێ دەستبەسەر کراون.

 

شوفێری ماشێنەکە کەسێک بوە بە ناوی یاور محەمەد سەلاس و پەیرەوی تەرقیەتی دەرویشەکانی گوناباد بووە.


ساتەوەختی شێلانی هێزە ئەمنییەکان لە لایەن ماشێنێکی دەروێشە گونبادیەکان