ئاریەن

مەترسی گیان لەدەستدانی زیندانیەکی سیاسی کورد هەیە

بەپێی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، چەنگیز قەدەم خێری بەندکراوی سیاسی کورد کە لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان بریندار دەکرێت و بە هۆی پشت گوێ خستنی بەرپرسانی بەندیخانە لە چونە دەرەوە و چارەسەر کردنی برینەکانی مەترسی گیانی لەسەرە و دۆخی تەندروستی زۆر نالەبارە.

 

چەنگیز قەدەم خێری هاووڵاتی شاری کامێران لە ساڵی ۱۳۹۰ی هەتاویدا پاش تەقەی راستەو خۆی هێزە ئەمنیەکان بریندار دەکرێت و لە لایەن دادگەی شاری سنەوە سزای ۴۰ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت و دەگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی شاری سنە و پاش دوو ساڵ دوور دەخرێتەوە بۆ بەندیخانەی شاری “مەسجد سولەیمان” لە پارێزگای ئەحواز.

 

ناو براو لەم پێنج ساڵەدا بەبرینداری لە بەندیخانە راگیراوە و برینەکانی چارەسەر نەکراون و بەرپرسانی بەندیخانە و ئیدارەی ئیتلاعات رێگرن لە چونە دەرەوەی ناوبراو بۆ چارەسەر کردنی برینەکانی بۆیە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم هەڵسوکەوتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی چەنگیز دەستی دابووە مانگرتن و پاش بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی لە ۲ی گەلاوێژی ئەمساڵدا کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو.

 

شایانی باسە چەنگیز قەدەم خێری ئێستا  گورچیلەکانی لە مەترسی لەناو چوندان  و بەرپرسان ئیزنی مەرەخسی پزشکی و تەداوی پێنادەن.