ئاریەن

ڤیدیۆ..لە پەڕلەمانی ئێرانەوە حکومەتی تورکیا بە فاشیست لە قەڵەمدرا

لەدرێژەی رسوایی دەسەڵاتداری تورکیاو ئاکەپە لە ئاستی جیهان، لە پاڕلەمانی ئێران حکوومەتی تورکیا بە فاشیستی لە قەڵەمدرا و هێرشی سەر عەفری شەرمەزار کرا.

بەپێی زانیاریەکان، جەلال مەحمود زادە، پەرلەمانتاری شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراندا، حکومەتی تورکیای بە حکومەتێکی فاشیستی ناوزەند کرد و هێرشی سەر عەفرینی شەرمەزارکرد.

مەحمود زادە وتی: بۆچی حکومەتی ئێڕان لە ئاست تاوانەکانی حکومەتی ئەردۆغان لە عەفرین بێدەنگە؟، حکومەتی فاشیستی ئەردۆغان ٢٠ ملیۆن کوردی دانیشتووی تورکیای پشتگوێ خستووە و بە توندوتیژترین شێوە لەگەڵ کوردەکان هەڵوسوکەوت دەکات.

جیی وەبیرهێنانەوەیە، پێشتریش مەهدی فەرشادان پاڕلەمانتاری رژێم لە شاری سنە، لە میانەی لێدوانێکدا داوای کردبوو رژێمی ئێران لە هەمبەر هێرشی سەر عەفرین کاردانەوەی راستەقینەی هەبێت و پێش لە کردەوە دڕندانەکانی تورکیا لە عەفرین بگرێت.