ئاریەن

هێرشێکی سوپای تورکیا تێکشکێندرا و سەرباز و چەتەکان هەڵهاتن

هێرشی سوپای تورکیا و چەتەکانی لە نیوان گوندی دێراقلێا و سەرنجکێ سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین لە لایەن شەرڤانانەوە تێکشکێندرا.

 

بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لە نیوان گوندی دێراقلێا و سەرنجکێ سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین، پێکدادان لە نێوان شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی-هەسەدە و سوپای تورکیا و چەتەکانی ڕووی داوە.

 

ڕاگەیندراوە، هێرشەکە لە لایەن شەرڤانانەوە تێکشکێندراوە و سەربازانی سوپای تورکیا و چەتەکانی دوای ئەوەی کە هەڵهاتوون، زرێپۆشێکیان بەجێ هێشتووە و لە لایەن شەرڤانانەوە دەستیبەسەردا گیراوە.

 

سەبارەت بە زیانە گیانیەکانی سوپای تورکیا و چەتەکانی لەو پێکدادانەدا هەتا ئێستا زانیاریی بەدەست نەگیشتووە.