ئاریەن

جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی پێنی نێودەوڵەتی هێرشەکانی سەر عەفرینی شەرمەزار کرد

تا دەروات پشتیوانیە جیهانیەکان لە بەرخۆدانی عەفرین بەرفراوانتر دەبێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی پێنی نێودەوڵەتی، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک، هێرشەکانی تورکیای بۆ داگیرکردنی عەفرین شەرمەزار کرد.

لوسیانا کاسمەن، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی پێنی نێودەوڵەتی لە بارەی هێرشی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین نامەیەکی بڵاوکردەوە و وێڕای شەرمەزار کردنی داگیرکاری تورکیا لە عەفرین، رایگەیاندووە تورکیا هەست بە مەترسی دەکات ئەگەر کورد بتوانێت خۆی بەرێوەببات، کە ئیستا لە عەفرین خۆیان بەڕێوەدەبەن، تەنانەت ئەگەر لە شوێنێکی دەرەوەی سنوورەکانیشی بن، تورکیا ئەوەی پێ قبوڵ ناکرێت، هەرێمی خۆبەڕێوبەری لە عێراقیش دڕکێکی دیکە بوو لە چاوی تورکیا دا، بەڵام ئەوان لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە پشتگیری دەکرێن، ئەوە لە کاتێکدایە کە عەفرین زۆر هەرستیارە و بەردەستە بۆ ئەوەی زیانی بەرکەوێت.

 

لە کۆتاییشدا نووسیویەتی: ئەو هەڵوێستەی تورکیا نە هەڵوێستێکی ئایدیۆلۆژییە و نە ستراتژییەکی سەربازییە بۆ سوپای تورکیا، بەڵکو تەنیا توندوتیژی حکومەتی تورکە لە دژی گەلی کورد، ئێمە بەتەواوەتی دژی ئەو هێرشانەین و هەوڵدەدەین لەگەڵ کەسانی دیکە لەو بارەیەوە قسە بکەین و پێیان ڕابگەیەنین.