یەپەگە دیمەنی فرۆکە تێکشکاوەکەی سوپای تورکیای بڵاو کردەوە..وێنە و ڤیدیۆ

کەمێک پێش ئێستا ڕاگەێندرا، شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە فڕۆکەیەکی سیخۆڕی درۆنی جۆری “بایرەقدار” ی سوپای تورکیایان خستووەتە خوارەوە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە وێڕای بڵاو کردنەوەی دیمەنی فڕۆکە تێکشکاوەکەی سوپای تورکیا، ڕایگەیاندووە، شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە لە گوندی قۆدی سەربە ناوچەی ڕاجۆ-عەفرین، ئەو فڕۆکەیانە تێکشکاندووە، کە فڕۆکەیەکی سیخۆڕی درۆنی جۆری “بایرەقدار”ە.

 

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى بایراقدار، دروستکراوى بەشى پیشەسازیى سوپاى تورکیایە و لە تورکیا بە یەکێک لە بەرهەمە گرنگ و نەتەوەییەکانى سوپاى تورکیا لێکدەدرێتەوە.

 

ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تایبەتە بەکارى سیخوڕێکردن و دەستنیشانکردنى شوێن و پێگە جۆراجۆرەکان و جموجوڵى مرۆڤ. ئەو فڕۆکەیە تواناى لێدان و مووشەکبارانکردنى ئەو ئامانجانەى هەیە کە دەستنیشانیان دەکات.