شەرڤانانی یەپەگە فڕۆکەیەکی سیخۆڕی سوپای تورکیان خستە خوارەوە

شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە فڕۆکەیەکی سیخۆڕی درۆنی جۆری “بایرەقدار” ی سوپای تورکیایان خستووەتە خوارەوە.

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هاوار، ئەمرۆ شەرڤانانی یەپەگە لە سنووری عەفرین، فڕۆکەیەکی سیخۆڕی درۆنی جۆری “بایرەقدار” ی سوپای تورکیایان خستووەتە خوارەوە.

 

هەتا ئێستا سەبارەت بە شوێنی خستنە خوارەوەی فڕۆکە سیخۆڕیەکەی سوپای تورکیا، یەپەگە زانیاریی بڵاو نەکردووەتەوە.

 

شایانی باسە لە دوو رۆژی ڕابرددوشدا شەرڤانان دوو هەلیکۆپتەری سوپای تورکیان لە عەفرین تێکشکاندبوو.