دادگای تورک دوو تۆمەتی خستەسەر هاوسەرۆکی نوێی هەدەپە

بە تۆمەتی “پروپاگەندە بۆ ڕێکخستنی قەدەغە” و “هەوڵدان بۆ پێکهێنانی دوژمنایەتی لە ناو گەلان دا”، داواکاری گشتیی دادگای ئەنقەرە داوای لێپرسینەوەی لە پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە و سری سورەیا ئوندەر، پەرلەمانتاری هەدەپە کردووە.

دوێنێ، بە بەشداری زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس، کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ داوکاری گشتیی سکاڵای لە دژی پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئوندەر تۆمارکرد.

داواکاری گشتیی دادگای ئەنقەرە، بە تۆمەتی “پروپاگەندە بۆ ڕێکخستنی قەدەغە” و “هەوڵدان بۆ پێکهێنانی دوژمنایەتی لە ناو گەلان دا، داوای لێپرسینەوەی لە پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئوندەر کردووە.

داوکاری گشتی تورک، هەڵواسینی وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی عەفرینی لە کۆنگرەی هەدەپە-دا وەک تاوان ناوبردووە.