ئاریەن

ڤیدیۆ…یەپەگە دیمەنی تەقاندنەوەی بارەگاکەی سوپای تورکیای لە عەزاز بڵاو کردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە، دیمەنی تێکشکاندنی بارەگایەکی سوپای تورکیا و چەتەکانی لە شاری عەزاز بڵاو کردەوە، کە ئەمرۆ لە لایەن شەرڤانەکانیەوە تەقێندرایەوە.

 

ئێواەی ئەمرۆ هەسەدە ڕایگەیاندبوو، لەو چالاکیەدا کە شەرڤانان لە میحوەری ناوچەی شەراوە ئەنجامیانداوە، بارگایەکی سوپای تورکیایان لە شارۆچکەی عەزاز کردووەتە ئامانج و بە تەواوەتی تێکیانشکاندووە.

 

هەروەها ڕاشیگەیاندبوو کە سوپای تورکیا و چەتەکانی لەو بارەگایەوە، خەڵکی سڤیلیان لە عەفرین تۆپباران کردووە و بە هۆیەوە دەیان هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

 

هاوکات ڕاگەێندراوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا، چوار تانکی سوپای تورکیا لە لایەن شەرڤانانەوە تێکشکێندراون و پێنج سەربازی سوپاکەی ئاکەپەش کوژراون.