ئاریەن

چوار هێرشی سوپای تورکیا لە شەرا تێکشکێندرا و ٢٣ سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران

ڕاگەێندرا، شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی-هەسەدە، چوار هێرشی سوپای تورکیا و چەتەکانی لە ناوچەی شەرا تێکشکاندووە و لە ئەنجامدا، ٢٣ سەربازی و چەتەی تورکیا کوژراون.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاوی کردووەتەوە، سوپای تورکیا و چەتەکانی بەرەبەیانی ئەمرۆ کاتژمێر ٦ هەتا کاتژمێر ٣ پاشنیوەرۆ، چوار جار هێرشی گوندەکانی، دەرسوان، عرەبوێران، گردی شیمشەک-ی سەربە ناوچەی شەرای عەفرینیان کردووە و شەرێکی سەخت لە نیوان شەرڤانان و سوپای تورکیا و چەتەکانی هاتووەتە ئاراوە.

 

ڕاشگەێندراوە، سەرجەم هێرشەکان لە لایەن شەرڤانانی هەسەدەوە بە تووندی وڵامدراونەتەوە و تێکشکێندراون و لە ئەنجامدا ٢٣ سەرباز و چەتەی تورکیا کوژراون.