شاندەکەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە ناو شاری عەفرین

ئێوارەی ئەمرۆ، شاندی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە شاری عەفرین و لە لایەن نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک پێشوازیان لێکرا.

 

شاندی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە، ئەبوکاروان، ئەندامی فراکسیۆنی شیوعی، عەلی هالۆ لە فراکسیۆنی پارتی، شێرکۆ حەمەئەمین، لە فراکسیۆنی گۆڕان و سوهراب میکائیل لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی، ئێوارەی ئەمرۆ گەیشتنە ناوەندی شاری عەفرین و لە لایەن نوێنەرایەتی خۆسەری دیموکراتی عەفرین و رێکخراوە مەدەنیەکان لە مەیدانی شەهیدانی ئەو شارە پێشوازیان لێکرا.

 

 

شایانی باسە رۆژی شەمە ٩ی شوبات، شاندێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی شاری عەفرین،  بەرەو رۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتوون.