ئاریەن

ئەو بارەگایە لە عەزاز کە خەڵکی سڤیلی تۆپباران دەکرد لە لایەن شەرڤانانەوە تێکشکێندرا

شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی – هەسەدە لە ناوچەی شەڕای سەر بە عەفرین چالاکیەکیان لە دژی سوپای تورکیا و چەتەکانی لە شارۆچکەی عەزاز ئەنجامدا.

 

هەسەدە ڕایگەیاندووە، لەو چالاکیەدا شەرڤانان، بارگایەکی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج و بە تەواوەتی تێکیانشکاندووە.

 

ڕاشگەیندراوە، سوپای تورکیا و چەتەکانی لەو بارەگایەوە، خەڵکی سڤیلیان تۆپباران کردووە.

 

بەپێ زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار، لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا، دەیان سەرباز و چەتەی تورکیا کوژراون، بەڵام هەتا ئێستا ژمارەکەیان بە تەواوەتی نەزانراوە.