ئاریەن

لە ئەفغانستان،هیندستان، پاکستان و بەنگلادشەوە پشتیوانی عەفرین دەکرێت

لە بەردەوامی هاوپشتیە جیهانیەکان بۆ بەرخودانی سەردەم لە عەفرین، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وڵاتانی ئاسیای باشور نامەیەکی کراوەیان بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد و داوای هەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد.

سەدان ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئەفغانستان، هیندستان و پاکستان و بەنگلادش لە دژی داگیرکاریی سوپای تورک لە عەفریندا نامەیەکیان ئاڕاستەی ئانتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

ئەو رێکخروانە ڕایانگەیاندووە، کە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای هەبێت لە بارەی عەفرینەوە، پێویستە بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە عەفرین لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت و هێرش بۆ سەر عەفرین ڕابگیردرێت، هەروەها کانتۆنی عەفرین وەک ناوچەیەکی خۆبەڕێوبەریی دیموکرات لە باکوری سوریا بە ڕەوا بزانرێت.

ئەو نامەیە هاوکات بۆ سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆک کۆماری ڕوسیا، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، سەرۆکی چین و یەکێتی ئەوروپا و سەرۆک کۆماری فەرەنسا نێردراوە.

 

شایانی باسە، پێشتریش پارتی هەمبەستەگی ئەفغانستان بە ڕاگەیاندراوێک پشتویانی بۆ بەرخۆدانی عەفرین ڕاگەیاندبوو.