ڤیدیۆ…کچە شەرڤانانی یەپەژە بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدان مووشەکبارانی سوپای تورکیا دەکەن

لە شەڕی عەفرین، کچە شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان – یەپەژە، لەگەڵ شەرڤانانی یەپەگە و هەسەدە لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارانەکانی سوپای تورکیا و چەتەکانی بەرخۆدان دەکەن و هەتا ئێستا دەیان سەرباز و چەتەی تورکیا بوونەتە ئامانجی چالاکی کچە شەرڤانان.

 

شەرڤانانی یەپەژە لە دوای چالاکیە فیداییەکەی ئاڤێستا خابوور و هەروەها دەستدرێژی کردن و شێواندنی تەرمی شەهید بارین کۆبانێ لە لایەن چەتەکانی تورکیاوە، ڕایانگەیاند، ورەی ئێمە زیاتر بووە و بە ئەنجامدانی چالاکی بەرفرە، تۆڵەی شەهیدان لە سوپای تورکیا و چەتەکانی دەکەینەوە.

 

شایانی باسە لە یەکەمین ڕۆژی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ داگیرکردنی عەفرین، هەتا ئێستا، شەرڤانانی یەپەژە چەندین تانک و زرێپۆشی سوپای تورکیان تەقاندووتەوە و دەیان سەرباز و چەتەی تورکیا کراونەتە ئامانجی چالاکی کچە شەرڤانان.