ڤیدیۆ…کچە شەرڤانانی یەپەژە زرێپۆشێکیان تێکشکاند و چوار سەربازی تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان – یەپەژە دیمەنی چالاکی شەرڤانانی لە دژی سوپای تورکیا بڵاو کردەوە.

 

چالاکیەکە ئەمرۆ لە لایەن شەرڤانانی یەپەژەوە لە سنوری گوندی شیلتەهتی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین ئەنجامدراوە و تێدا زرێپۆشێکی سوپای تورکیا تێکشکێندراوە و چوار سەربازیش کوژراون.

 

شایانی باسە لەم چەند رۆژەدا ژماریەک تانک و زرێپۆشی سوپای تورکیا کراونەتە ئامانجی شەرڤانانی یەپەژە و تێکشکێندراون.