لە بارەی عەفرینەوە ٩٨ ئەکادیمیسییەنی ئیتالی بانگەوازیی پاپای ڤاتیکانیان کرد

٩٨ ئەکادیمیسییەنی بەناوبانگی ئیتالی بانگەوازیی پاپای ڤاتیکانیان کرد بۆ پشتگیری عەفرین و ڕایانگەیاند، کە هێرش بۆ سەر عەفرین هێرش بۆ سەر ژیانی هاوبەشە.

 

دوێنێ ئەکادیمیسییەنە ئیتالییەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک هێرشی سەر عەفرینیان شەرمەزارکرد و بانگەوازیی پاپای ڤاتیکانیان کرد.

 

ئەو ئەکادیمیسیەنانە ڕایانگەیاند، پاپا فرانسیس بە تاوتوێکردنی قەیرانی قودس ئەردۆغانی بانگهێشت کرد، سەرککۆماری تورک هەرچەند لە بەرامبەر قودس و فەلەستیندا خۆی بە هەستیار پیشان دەدات، بەڵام لە ناوخۆی وڵات دا دیکتاتۆرێکی تەواوە.

 

لە بەردەوامیدا ڕایانگەیاند: لە ڕۆژی ٢٠ی مانگی ڕابردووەوە سوپای تورک هێرشێکی بۆ سەر گەلی کورد دەستپێکردووە، کە لە دژی داعش لە عێراق و سوریا شەریان کرد.

 

لە کۆتاییشدا ڕایانگەیاندووە: هێرش بۆ سەر عەفرین هێرشە بۆ سەر ژیانی هاوبەش و هێرشی سوپای تورک بۆ سەر ئەو کانتۆنە دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە.