٢٤ ڕێکخراو و ١٥٨٩ چالاکوان داوای لابردنی سزای سێدارەی ڕامین حسێن پەناهی دەکەن

٢٤ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە ناوخۆی ئێڕان و دەروەی وڵات و هەروەها زیاتر لە ١٥٠٠ چالاکوان داوای لابردنی سزای سێدارەی ڕامین حسێن پەناهیان کرد.

ئەمڕۆ ٢٤ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی و بەبڵاکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش داواین کرد، کە سزای سێدارەی ڕامین حسێن پەناهی لاببرێت، لەلایەکی دیکەوە ١٥٨٩ چالاکوانی مەدەنی نامەیەکیان واژۆکردووە هەر بەو مەبەستە.

ڕۆژی ٢٥ی مانگ لقی شاری سنەی دادگای شۆڕشی ئێران ڕامین حسێن پەناهیی تاوانبارکرد، بە دژایەتیی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامبوون لە کۆمەڵەدا سزای سێدارەی بە سەردا سەپاند، لە ڕۆژی دواترەوە ڕامین حسێن پەناهی و ئەفشین حسێن پەناهی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەدا مانیان لە خواردن گرت بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەو سزایە.

جێگای ئاماژەیە، کە ڕۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا، دەستەیەکی چوار کەسی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان-ئێران، لەناو شاری سنە کەوتنە بۆسەی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و پێشمەرگەیەکیش بەناوی ڕامین حسێن پەناهی بە برینداری کەوتە دەست هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، پاشان بەهۆی براکەیەوە ئەفشین-یش دەستگیرکراو رەوانەی زیندانی ناوەندی سنە کرا.