لە پەرلەمانی هەرێمی باسک-ەوە پشتیوانی عەفرین دەکرێت

پەرلەمانتارانی هەرێمی باسک لەئ ئیسپانیا، پشتیوانی عەفرین دەکەن، لەو بارەیەشەوە نامەیەک ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا دەکەن و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.

ئەمڕۆ پێنج پەرلەمانتاری هەرێمی باسک لە ئیسپانیا، وەک نوێنەری پێنج حزبی ناو پارلمان، داواکارییەکیان پێشکەشی یەکیەتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان کرد.

پەرلەمانتارانی باسک، بە ئاماژە بە هێرشەکانی سەر کانتۆنی عەفرین لە لایەن تورکایەوە، ئەو هێرشەیان بە توندی شەرمەزار کردوە.

پەرلەمانتاران لە داواکارییەکەیاندا، گەلی کورد و بەرخۆدانی ڕۆژئاوایان بەرانبەر داعش نەک تەنیا وەک پاراستنی کوردستان، بەڵکو وەک پاراستنی ئاسایشی یەکیەتی ئەوروپا و مرۆڤایەتی باس کردووە، داواشیان کردووە هەرچی زوتر ڕاگرتنی هێرشی ناڕەوای دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر عەفرین و ڕاگرتنی بەقوربانیبوونی خەڵکی سڤیل ڕابگیردرێت.

دەقی نامەکە بە زمانی ئیسپانی