ئاریەن

١٠٦ پارێزەری کورد لە ئەوروپا هێرشی سەر عەفرینیان شەرمەزارکرد

١٠٦ پارێزەری کورد کە دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپان، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک هێرشی سەر عەفرینیان شەرمەزار کرد و بانگەوازی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییان کرد هەستیار بێت بەرامبەر بە عەفرین.

ناڕەزاییەکان لە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێتەوە، ئەمڕۆ ١٠٦ پارێزرەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا ڕاگەیەندراوێکیان لە سەر عەفرین بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوی ئەو پارێزەرانەدا هاتووە: عەفرین شاری ئاشتییە، بەڵام لەلایەن هێزە تیرۆریستەکانەوە کراوەتە ئامانجی هێرشی دڕندانە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەستیار بێت بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی حکومەتی تورک، هەڵوێست پیشان بدات لە دژی ئەو هێرشە و بکەوێتە هەوڵدانەوە بۆ وەستاندنی.