ئاریەن

خوڵبارین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خوڵبارین و پیس بوونی کەش و هەوا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری ئێران، بەردەوامەو بەو هۆیەوە بەشێک لە خوێندنگەکانی پارێزگای سنە داخران.

بەپێی زانیاریەکان، دوای ئەوەی خوڵبارین و بەرزبوونەوەی رێژەی وردیلە زیانبەخشەکان لە کەش و هەوای ناوچەکە، بوە هۆی داخستنی بەشێک لە خوێندنگەکانی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای خوزستانی ئێران، بەڕێوەبەری پەروەردەی رژێم لە پارێزگای سنە رایگەیاند، بەهۆی پیسبوونی هەوای ناوچەکە خوێندنگەکان لە شارەکانی سنە، سەقز، کامیاران و ناوچەی کەڵاتەرزان، بۆ ئەمڕۆ یەکشەمە دادەخرێن و بۆ سبەینێ دواتر بڕیاری لەسەر دەدرێت.

هەروەها بەهۆی درێژە کێشانی بەفر بارین و داخرانی رێگەوبانەکان، ئەمڕۆ بەشێک لە خوێندنگەکان لە شارەکانی بانە، مەریوان، بیجاڕ، قوروە و دیواندەرە داخرابوون.

 

شایانی باسە، بۆهۆی کەمتەرخەمی ناوەندە پەیوەندیدارەکان لە نوێژەنکردنەوەی رێگەوبانەکان و پاک کردنەوەیان لە کاتی بەفر باریندا، زۆربەی جار بە بارینی بەفر خوێندنگەکان و ناوەندە دەوڵەتیەکان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دادەخرێن.