تیمی تۆپی پێی داڵکورد کە لە لایەن کوردانی شاری مێردین باکووری کوردستان لە تاراوگە ، دامەزرێندرا ، لە پێشبڕکێیەکانی دوێنێ دا توانی یەک بە سفر بەسەر تیمی گایس دا سەرکەوێت و بۆ لیگی باشترین ئاللسڤەنسکان هەڵکشا .
تیمی داڵکورد ساڵی ٢٠٠٤ دامەزرا و جەوانانی مێردینی پۆشینی جل وبەرگی یاری بە رەنگەکانی سەوز و سوور و زەرد ،لە ژێر سەرپەرشتی رەمەزان کزل دا دەستیان بە راهێنان کرد و پاشان هەر زوو توانیان لە پێشبڕکێیەکان سەرکەوتنی بەرچاووی لە ئاستی وڵاتی سوێددا بەدەست هێنا .
دواتر داڵکورد وێرای یاریزانی مێردینی و کوردستان ، لەوڵاتانی دیکە وەک فەرانسە ، سوێد ، سویسرا ، لۆبنان ، ئێراق و سوریە وەرزشوانی لە تیمەکەیان دا بەشدار دران .
هەنوکە لە ژێر چەتر دالکورد کلووپ دا ١٢ تیم جێدەگرێت و زیاتر لە ١٠٠ جەوان و ٣٠ ژن لە ناوو یاری دەکەن .
داڵکورد لە لیگی دوو جار سەرەکەوتنی بەدەست هێناوە و ٥ ساڵ بەشداری لە پێشبڕکێیەکان دا کردوە و ساڵی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٩ دوو جار جامی سوێد بەدەست هێناوە .