ئاریەن

رێپێوان لە ئێستانبۆل

بەدەیان رۆژنامەوان داوای ئازادی هاوپێشەکانیان کرد

رۆژنامەوانە بەشداربوەکان لە ناوچەی کادیکۆی ستانبۆل رێپێوانێکیان بەڕێوەبرد و بە بەرز کردنەوەی چەندین پانکارد داوای ئازادی هاوپیشە بەندکراوەکانیان لە گرتوخانەکانی تورکیا کرد.

هەروەها هەژمارێک لە پارلەمانتارانی پارتی دیموکراتیکی گەلان هەدەپە و پارتی گەلی کۆماری جەهەپە بەشداری رێپێوانەکە بوون.

لەسەرناوی رێکخرانی گردبوونەوەکە گوڵشاە قەرەداغ ئاماژەی بەوەدا، دەستبەسەر کردنی رۆژنامەوانان نادادیە و ئەوان تەنها بەهۆی دەربڕینی راستی بەند کراون.

شایانی باسە، ئاکەپە بە دەست بەسەر کردنی ١٧٠ رۆژنامەوان، تورکیای کردووەتە گرتووخانەیەکی گەورە بۆ رۆژنامەوانان.